کورتەیەک دەربارەی کۆمپانیا

هەموو پارەکانت لە یەک شوێندا!

داهێنان لە ئاسانکردنی پارەدان

ئێمە کێین

ئێمە کێین، بۆچی لێرەین؟

زێن کاش لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە کە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی پارەدان بڕەخسێنێت، و هەروەها ئاسان و سوودبەخش بێت، هەربۆیە لە ساڵی 2016 لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دارایی ئەلیکترۆنی پێبەخشرا.

زێن کاش هەستاوە بە بنیاتنانی سیستەمێکی بێهاوتا لە بەرهەم و خزمەتگوزاری کە بووەتە هۆی ئەوەی لە ساڵی 2019دا خەڵاتی "Telecom Lead Innovation" بەدەستبهێنێت و لە ساڵی 2020/21 لەلایەن GSMA بۆ خەڵاتی "The Best Mobile Innovation supporting Emergency" کاندید بکرێت. لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، زێن کاش ئاسانکاری بۆ ملیارەها مامەڵەی تاکەکەس، کۆمپانیا، دامەزراوە حکومییەکان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە، و بەردەوامە لە بەهێزکردنی کۆمەڵگاکەی.

زێن کاش داهێنانی بەرهەم خستۆتە کاری لەپێشینەوە لەپێناوی بەهێزکردنی تاک و کۆمپانیاکان لە ژیانی ڕۆژانە و کارە جۆراوجۆرەکانیاندا. بەهۆی کۆمەڵێک هاوبەشی ناوازەوە، خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەکانی زێن کاش بێهاوتایە.

با بیخەینە بەرچاومان کە بانکی داهێنەر دەتوانێت چی بەسەر عێراقدا بکات

– یەزن ئەلتەمیمی, بەڕێوەبەری جێبەجێکار

زێن کاش داهێنانی بەرهەم کاری لەپێشینەیەتی

  1. 2016

    زێن کاش کە مۆڵەتی بانکی ناوەندی عێراقی وەک کۆمپانیایەکی پارەدان لە ڕێگەی جزدانی دیجیتاڵی وەرگرتووە، هەستاوە بە پاڵپشتیکردنی دەزگا مرۆییەکان بە هاوکاری پارەی نەختینەیی و یەکەم دەروازەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق خستەڕوو.

  2. 2017

    زێن کاش خزمەتگوزارییە بازرگانییەکانی فراوانتر کرد بەجۆرێک ئێستا مووچەی فەرمانبەران و کۆکردنەوەی پسوڵە لەخۆ دەگرێت

  3. 2018

    زێن کاش خزمەتگوزاری پارەدان لەڕێگەی (QR Code)ەوە خستەڕوو، هەروەها کارتی جزدانی (ماستەر کارد)ی بڵاوکردەوە

  4. 2019

    یەکگرتن لەگەڵ بە بانکە ناوخۆییەکان لەپێناوی ڕەخساندنی خزمەتگوزاری دانانی پارە و چالاکردنی ڕاکێشانی پارە لە ڕێگەی سیستەمی پشتڕاستکردنەوەی IRIS

  5. 2020

    ڕەخساندنی خزمەتگوزاری دانانی پارە لەڕێگەی ڤیزا و ماستەر کارد

  6. 2021

    خستنەڕووی تۆمارکردنی زانیاری کڕیار بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی (eKYC)

  7. 2022

    خستنەڕووی کارتی ڤیزای ئەلکترۆنی (مەجازی) کە توانای پڕکردنەوەی هەیە

  8. 2023

    وایکرد مامەڵەی نێودەوڵەتی (ناردن و وەرگرتن) لەڕێگەی وێسترن یونیۆن کاراببێت و هەروەها سیستەمی سەلماندنی سێ ڕەهەندیش چالاک ببێت.

  9. 2024

    گۆڕینی بۆ سیستەمی جزدانی ئەلکترۆنی بنەڕەتی Temenos T24

  10. 2025

    دابینکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەی کڕیاران بتوانن لە ماوەی چەند خولەکێکدا جزدانی زێن کاش بە شێوەی دیجیتاڵی تۆمار بکەن

ئاسانکاری بۆ سەرجەم پارەدانەکان

پلاتفۆرمی ئێمە

ئێمە دەخوازین ئاسانکاری بۆ سەرجەم پارەدانەکان بکەین. ئامانجمان ئەوەیە بەڕێوەبردن، خەرجکردن، پاشەکەوتکردن، وەبەرهێنان و قەرزکردنی پارە ئاسانتر، هەرزانتر و ئارامتر بکەین. دەتوانین ئەمە بەدی بهێنین لە ڕێگەی دیزاینکردنی باشترین بەرهەمەکان لەسەر ئاستی جیهان کە لەلایەن باشترین تەکنەلۆجیاوە پاڵپشتی دەکرێن و لەگەڵ باشترین دابینکەرانی خزمەتگوزاریدا یەکخراون.

ئاسایش و پاراستنی کڕیار

ئێمە لە "زین کاش" پابەندین بە دابینکردنی ئەزموونێکی پارێزراو و دەستەبەرکراو بۆ کڕیارانمان لە بەکارهێنانی پارەی مۆبایلدا. ئێمە بابەتی ئاسایش بە تەواوی بە هەند وەردەگرین و چەندین ڕێکارمان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی پارەی کڕیاران لە فێڵکاری و خراپ بەکارهێنان.

ئێمە تایبەتمەندیی ئاسایشی پێشەنگ لە بوارەکەماندا بەکاردەهێنین، لەوانەش: ناسینەوەی دەموچاو (Face ID)، ئاگادارکەرەوەکانی Secure 3D، پشتڕاستکردنەوەی فرە هۆکاری و چەندین تایبەتمەندیی تر.

ئێمە بە بەردەوامی وەبەرهێنان لە ڕێکارە نوێیەکانی ئاسایشدا دەکەین بۆ پاراستنی سەلامەتیی پارەی کڕیارانمان. تیمێکمان لە شارەزایانی بواری ئاسایش هەیە کە هەمیشە کار دەکەن بۆ دەستنیشانکردنی مەترسییەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان.

ببە بە بەشێک لە شتێکی ناوازە

ئێمە خۆشحاڵ دەبین بە زیاتر ناسینتان و هێندەی تر بە زێن کاش ئاشناتان بکەین. لەڕێگەی پرۆسەی دامەزراندنی کارمەندانەوە، زیاتر دەربارەی ئەو کەسانە بزانە کە لێرە کاردەکەن، کلتورمان و ئەو سوودانەی کە بەتۆی دەگەیەنین. لەگەڵ ئەوەشدا، تێڕوانینێکی زیاترتان پێدەبەخشین دەربارەی پیشەکەت و تیم و هاوپیشە نوێیەکانت.

لە زێن کاش، ڕێبازێکی بەهێزی دامەزراندن پەیڕەودەکەین کە ڕێگەخۆشەکەرە بۆ ڕاکێشان و وەرگرتنی باشترین بەهرەمەندەکان. هیواداریشین تۆ یەکێک بیت لەوانە! با بزانین ئایا ئێمە لەگەڵ ئامانجەکانی پیشەکەتدا هاوتەریبین و ئایا زێن کاش دەرفەتی فێربوون و گەشەکردن و سەرکەوتن بۆ دەڕەخسێنێت.

هەلی کارەکان ببینە
زێن کاش یارمەتی ئاسانکردنی مامەڵەکانی داوە لەڕێگەی ڕێکخستنی ڕەوتی پارەدان لە مامەڵە داراییەکانی نێوان کڕیاران و شۆفێران.

– ڕێکخراوی تۆتێرز, پێشەنگی کۆمپانیای پێدانی خواردن

زێن کاش خزمەتگوزارییەکانی لەگەڵ کۆمەڵێک هاوبەشی نایاب پێشکەش دەکات

لە ساڵی 2025 دا وەک 11 هەمین کۆمپانیای پێشەنگی فینتەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتووە

زێن کاش لە ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 لەلایەن گۆڤاری فۆربیسەوە وەکو یەکێک لە باشترین کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای دارایی دانرا.